لە فەرەنسا بەهۆی گەرماوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، دەزگای فریاکەوتنی فەرەنسا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 109 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پاریس تۆمارکراوە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە.
دامەزراوە تەندروستییەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە زۆربەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە نێوان بەساڵاچووان و ئەو کەسانەدا تۆمارکراون کە بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دەناڵێنن.
لە لایەکی دیکەوە، دەسەڵاتدارانی حکومی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی هێڵی فریاگوزاریی خێرایان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و پلانەکانی وەڵامدانەوەی خێرایان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی ئەم دۆخە نائاساییە چالاک کردووە.
حکومەتی فەرەنسا داوای لە هاوڵاتییان کردووە کە لە کاتەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا، لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بەدوور بن و بڕێکی پێویست ئاو بخۆنەوە.
لە فەرەنسا پلەکانی گەرما لە ئاستێکی بەرزدان و بەجۆرێک لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی فەرەنسا پلەکانی گەرما لە 40 پلەی سیلیزین.
PM:09:17:27/06/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت