ناتانیاهۆ: رێککەوتنمان لەگەڵ لوبنان لێدانێکی گەورەیە لە ئێران
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ گەلی وڵاتەکەی، وردەکاریی رێککەوتنی چوارچێوەیی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی راگەیاند.
بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند، "ئەم رێککەوتنە لێدانێکی گەورەیە بۆ ئێران کە هەوڵیداوە کشانەوەیەکی زۆرەملێ بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە، لوبنان و ئەمریکا پەیامێکی روونمان بۆ ئێران نارد کە ئەوان هیچ رۆڵێکیان لە لوبناندا نییە، نە بۆ خۆیان و نە بۆ حزبوڵڵا و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە".
جەختیشی کردەوە، "ئیسرائیل لە پشتێنەی ئەمنیی باشووری لوبنان دەمێنێتەوە و ئەم مەرجەش تا داماڵینی تەواوەتی چەکی حزبوڵڵا بەردەوام دەبێت".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، "لەسەر پێشنیازی سوپای ئیسرائیل، دوو ناوچەی تاقیکاری بۆ کشانەوە دەستنیشان کراون، ناوچەی یەکەم لە دەرەوەی پشتێنەی ئەمنییە و ناوچەی دووەمیش بەشێکی بچووکی لەناو ئەو ناوچەیەدایە کە سوپا پێی وایە لەم قۆناغەدا پێویستی پێ نییە".
ناتانیاهۆ باسی لەوەشکرد، "ئاسایشی ئیسرائیل لە پێش هەموو شتێکە و رێگە نادەین حزبوڵڵا یان دانیشتووانی ناوچەکە بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دروست دەکەن، تا ئەو کاتەی دڵنیایی تەواو لە سەقامگیریی ناوچەکە دەدرێت".
PM:10:08:26/06/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت