ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتنیان واژۆ کرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2026، ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا رێککەوتنیان واژۆکرد، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "رێککەوتنی چوارچێوەیی نێوان لوبنان و ئیسرائیل سەرەتایەکە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، "هەنگاوێکی گرنگمان بەرەو بەدیهێنانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ناوە".
هەروەها باڵیۆزی لوبنان لە واشنتۆن باسی لەوەکرد، "رێککەوتنی چوارچێوەیی هەنگاوی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی لوبنان"، ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە ئاشتییەکی راستەقینەمان لەگەڵ لوبنان دەوێت".
PM:09:12:26/06/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت