گه‌وره‌ترین بودجه بۆ وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا تاووتوێ ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پێداچوونه‌وه به بودجه‌ی به‌رگری بۆ ساڵی 2027، كه زیاتر له یه‌ك تریلیۆن دۆلاره و ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندبكرێت ده‌بێته گه‌وره‌ترین بودجه‌ی به‌رگری له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
دوێنێ لیژنه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران "كۆنگرێس" به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگری بۆ ساڵی 2027 په‌سه‌ند كرد، كه بڕی زیاتر له یه‌ك تریلیۆن دۆلاره و ئامانجی سه‌ره‌كی بریتییه له باشتركردنی توانای جه‌نگی و به‌رگریی سوپای ئه‌مریكا.
پرۆژه‌یاساكه به هه‌ردوو ئاراسته‌ی ستراتیژی درێژخایه‌ن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستا كارده‌كات.
كێن كالڤێرت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاره‌داركردنی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ڵێت: "په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگری ساڵانه نیشانه‌ی پابه‌ندبوونمانه به پاراستنی ئه‌مریكا و دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا هه‌میشه به‌هێزترین هێزی جه‌نگی بێت له جیهاندا".
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بودجه جه‌ختیان كردووه كه هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وامن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران و په‌ره‌پێدانی ئاماده‌یی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كاندایه.
یاسادانه‌ران پێیانوایه كه ئه‌م بودجه‌یه وه‌ڵامێكه بۆ گۆڕانی خێرای ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگی و هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌كان، به‌و هۆیه‌ی جه‌خت ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له بواری ژیری ده‌ستكرد و چه‌كی هایپه‌رسۆنیك و سیسته‌م و ته‌كنه‌لۆژیای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن كه جه‌نگی مۆدێرن به خێرایی ده‌گۆڕێت و پێویسته ئه‌مریكا هه‌میشه پێشه‌نگ بێت، به تایبه‌تی كاتێك وڵاتانی ركابه‌ری وه‌ك چین به‌رده‌وامن له په‌ره‌پێدانی توانای سه‌ربازییان.
به‌پێی پرۆسه‌ی یاسادانان، پاش ته‌وابوونی كاری لیژنه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كان ئه‌م پرۆژه‌یاسایه ده‌خرێته به‌رده‌م ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆ و هه‌مواركردن و پاشان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت. له ئه‌نجومه‌نی سیناتیش به‌هه‌مان شێوه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م پرۆسه‌یه چه‌ندین هه‌فته بخایه‌نێت تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه، بۆ واژۆكردن ده‌نێردرێت بۆ سه‌رۆك.
PM:12:58:26/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت