ئه‌مریكا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشی له سوریا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشی له سوریا راگه‌یاند. جه‌ختیشی له پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2026، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند كه:
*له هێرشێكی ئاسمانیی ورددا له باكووری رۆژئاوای سوریا، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای رێكخراوی داعش-مان به ناوی "عه‌لی حسێن عوله‌یوی" كوشت.
*ئه‌م هێرشه ئاسمانییه له 19ی حوزه‌یران ئه‌نجامدراوه.
*ئامانج لێی په‌كخستن و له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه بووه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌مریكی.
براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی سێنتكۆم، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
*سێنتكۆم و هاوبه‌شه‌كانی پابه‌ندن به ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش بۆ مسۆگه‌ركردنی شكستی هه‌میشه‌یی ئه‌م رێكخراوه.
*به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا.
PM:05:01:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت