تره‌مپ: پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له كاتی گونجاو‌دا ده‌چنه ئێران
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه كه ئێران هه‌ڵه‌یه سه‌باره‌ت به نه‌بوونی پلانێك بۆ رێگه‌پێدان به به‌رپرسانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ پشكنینی بنكه ئه‌تۆمییه زیانبهركهوتوهكانی، راشیگه‌یاند كه پشكنه‌ره‌كانی ئاژانسه‌كه "كاتی گونجاو‌دا" له‌سه‌ر خاكی ئێران ده‌بن.
چه‌ند كاتژمێرێك پێشتر، ئیسماعیل به‌قائی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند كه تاران رێگه به ئاژانسه‌كه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نادات پشكنین بۆ ئه‌و شوێنانه بكات كه له جه‌نگی ئه‌م دواییه و جه‌نگی حوزه‌یرانی 2025دا له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه بۆردوومان كرابوون.
له لایه‌كی تره‌وه، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جارێكی تر جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه كه دژی سه‌پاندنی هه‌ر باجێك یان كرێی تێپه‌ڕبوونه له گه‌رووی هورمزدا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات ئێران و عومان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند كه كار له‌سه‌ر رێكه‌وتنێك ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی ده‌ریاوانی له گه‌رووه‌كه‌دا.
رۆبیۆ دوای گه‌یشتنی بۆ ئه‌بوزه‌بی له سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی كه‌نداو"ئیمارات و به‌حره‌ین و كوێت"، ده‌گرێته‌وه، به رۆژنامه‌نووسانی وت كه: "هورمز رێڕه‌وێكی ئاوی نێوده‌وڵه‌تییه. هیچ وڵاتێك مافی ئه‌وه‌ی نییه باج یان كرێی تێپه‌ڕبوون بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ڕێڕه‌وێكی ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدا".
وتیشی: "ئه‌مه به یاسای نێوده‌وڵه‌تی جێگیركراوه... ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو رێڕه‌وه ده‌ریاییه‌كانی جیهان جێبه‌جێ ده‌كرێت، و ئه‌وه‌یه كه ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین لێره‌ش وا بێت".
PM:10:53:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت