کیپلەر: دوێنێ دووشەممە لانیکەم 36 کەشتیی بازرگانی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026، سەکۆی چاودێری جموجووڵی دەریایی "کیپلەر" لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ دووشەممە لانیکەم 36 کەشتیی بازرگانی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە.
وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمە بە نوێترین پێوانەی جووڵەی دەریایی هەژمار دەکرێت لە سەرەتای جەنگیی دژ بە ئێران کە لە 28ی شوباتی ئەمساڵ هەڵگیرسا.
هەر بەپێی راپۆرتەکە بێت، ئەمە بە نزیکەی یەک لەسەر سێی جوڵەی سەردەمی ئاگربەست هەژمار دەکرێت، کە پێشتر رۆژانە نزیکەی 120 کەشتی لە هەر رۆژیکدا لەو رێڕەوە ستراتیجییە ئاوییە بۆ بازرگانی جیهانی گوزەریان دەکرد، کە بە پێوانەیەکی ئاسایی، یەک لەسەر پێنجی هەناردەکردنی نەوتی جیهان لەخۆ دەگرێت.
کیپلەر ئاماژەی بەوەداوە، "ئەوبارانەی بە گەرووەکەدا تێپەڕیوون بریتین لە پێنج جۆری سەرەکی سووتەمەنی و کەرەستەی سەرەکی خاو".
PM:03:02:23/06/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت