جەی دی ڤانس: سەرەڕای ئەوەی ئێرانییەکان دانوستانکاری ئاڵۆز و سەرلێشێوێنەرن، بەڵام گفتوگۆکان لە پێشکەوتندایە


وێستگەنیوز-

دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سویسراوە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی ئێرانییەکان دانوستانکاری ئاڵۆز و سەرلێشێوێنەرن، بەڵام گفتوگۆکانی سویسرا لە پێشکەوتندایە و هەنگاوی ئەرێنی بەرەو رێککەوتن نراوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "نابێت هەموو ئەو زانیارییانەی لە سۆشیاڵ میدیای ئێرانییەوە بڵاودەکرێنەوە بە راست وەربگیرێن".

ڤانس وتی، "سەرەڕای دەنگۆی جێهێشتنی هۆڵی کۆبوونەوەکان لەلایەن شاندی ئێرانەوە، گفتوگۆکان بۆ ماوەی 9 کاتژمێری دیکە بەردەوام بوون".

وتیشی، "من کاتێکی زۆرم لەگەڵ ئێرانییەکان بەسەر بردووە، هەندێکجار وەک دانوستانکار زۆر ئاڵۆز و سەرلێشێوێنەرن، بەڵام ئێمە هەست دەکەین کە بەرەوپێشچوونێکی باشمان هەیە".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، "جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان چەمکی ئازادی رادەربڕین لە ئەمریکا و ئێران، بەڵام واشنتۆن بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی گونجاو لەم خولەی دانوستانەکاندا".


PM:11:33:22/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت