سوپای ئیسرائیل دۆزینه‌وه‌ی تونێلێكی حزبوڵای لوبنانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
كاپت ئێلا وته‌بێژی سوپای به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له گوندی مه‌جده‌ل زۆنی لوبنان، تونێلێكی حزبوڵای لوبنانیان دۆزیوه‌ته‌وه كه 25 مه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه‌یه و سه‌دان چه‌ك و سه‌كۆی هه‌ڵدانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی به‌ره‌و ئیسرائیل تێدایه.
كاپت ئێلا وته‌بێژی سوپای به‌رگری ئیسرائیل ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه:
*تیمی شه‌ڕكه‌ری لیوای 551 به فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 91 له ناوچه‌ی مه‌جدال زون كه نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له ناو خاكی لوبناندایه به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی.
*ئه‌و زانیاریانه‌ی له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له گونده‌كه‌دا به‌ده‌ستكه‌وتوون، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كه پڕ بووه له ژێرخانی تیرۆریستی، له‌نێویاندا تونێلێكی گه‌وره كه دۆزراوه‌ته‌وه.
*له میانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا زیاتر له 20 تیرۆریستی حزبوڵا له‌ناوبران كه زیاتر له 10 تیرۆریستیان له هێزی ره‌زوان بوون و زیاتر له 50 شوێنی ژێرخانی تیرۆریستیش وێران كران له‌نێویاندا بنكه‌ی چاودێری و كۆگای چه‌ك هه‌بوون.
*هێزه‌كانی یه‌كه‌ی یه‌حالۆم تونێلێكی گه‌وره‌ی ژێر زه‌وییان دۆزییه‌وه كه درێژییه‌كه‌ی زیاتر له 200 مه‌تره به‌قووڵی زیاتر له 25 مه‌تر.
*تونێله‌كه چوار سه‌كۆی هه‌ڵدان و 12 ژووری تێدابووه. ژوورێكیان بۆ مانه‌وه بووه و ژووره‌كانی تر شوێنی هه‌ڵگرتنی ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌كی دژه تانك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوون.
*ئه‌و تونێله‌ی كه له مه‌جده‌ل زۆن دۆزراوه‌ته‌وه، جارێكی تر ده‌یسه‌لمێنێت كه حزبوڵا ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی سه‌ربازی له‌ناو دانیشتواندا دابمه‌زرێنێت.
*بوونی تونێلێكی به‌م قه‌باره‌یه له ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا، ڕاده‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه ئاشكرا ده‌كات كه ساڵانێكی زۆره حزبوڵا له‌سه‌ر خه‌ڵكی باشووری لوبنان و هه‌موو لوبنان دروستی كردووه.
* پێشبینی ده‌كرا ده‌وڵه‌تی لوبنان و سوپای لوبنان هه‌نگاوی كاریگه‌رتر بنێن بۆ ئاشكراكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ژێرخانه.
PM:08:42:21/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت