قالیباف: حساب بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ناده‌ین
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی هیچ حسابێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ناكات، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه هێزه چه‌كداره‌كانیان بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك ئاماده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2026، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له پلاتفۆڕمی (X) نووسی: "ئێمه هیچ حسابێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ناكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه سوودێكیان هه‌بوایه، ئێستا ئه‌مریكییه‌كان نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌م حاڵه‌تی بێده‌سه‌ڵاتییه‌ی كه تێیدان".
قالیباف وتی: "باشتره ئه‌مریكییه‌كان له لێدوانه‌كانیاندا وریاتر بن، چونكه هێزه‌كانمان ئاماده‌ن به شێوازێكی دیكه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه".
وتیشی: "ئه‌مریكییه‌كان هه‌رچه‌نده قسه بكه‌ن، له كۆتاییدا ئه‌وه ئێمه‌ین كه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌نگاو ده‌نێین و كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و وتی: ": ئێران له‌ناو ده‌به‌م ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه رێككه‌وتن".
PM:08:19:21/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت