جەی دی ڤانس: ئەگەر نیازپاکی هەبێت گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئەنجامیان دەبێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی دانوستان لەگەڵ ئێران بە نێوەندگیری قەتەر و پاکستان رایگەیاند، "ئەوەی ئێمەی گەیاند بەوەی ئەمڕۆ لیرەین سەرکردایەتی کردنەکەی دۆناڵد ترەمپە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر نیازپاکی هەبێت گفتوگۆکان ئەنجامیان دەبێت و لە چەند کاتژمێری رابردوودا بەرەوپێشچوونی زۆر باشمان هەبووە".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لە گەرووی هورمز کرد و وتی، "گەرووی هورمزمان کردەوە و هەنگاوی دیکەشمان دەبێت".
وتیشی، "سەرۆک ترەمپ پابەندە بە ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لە ناوچەکەدا، ئەمریکا دەیەوێت ئاشتی لەنێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە هەبێت".
ڤانس باسی لەوەشکرد، "دەمانەوێت گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکەینەوە".
جەختی لەوەشکردەوە، "ئێستا ئایندەیەکی هاوبەش دەبینین کە تێیدا هەمووان بتوانن کاربکەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی".
PM:04:03:21/06/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت