پزیشکیان: بەندەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا زیاتر لە بەرژەوەندیی گەلی ئێراندایە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە 33یەمین کۆنفرانسی سیاسەتی دارایی و بانکی لە تەلاری بانکی ناوەندی وڵاتەکەی رایگەیاند، "بەندەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا زیاتر لە بەرژەوەندیی گەلی ئێراندایە".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمریکا بەدوای ئەوەوەیە کە ئێمە نەبینە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمە هەمان ئەو بابەتەیە کە رێبەری باڵا ساڵانێکە جەختی لێکردووەتەوە کە ئێران نیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە".

پزیشکیان وتی، "ئێمە چەندینجار ئەمەمان راگەیاندووە و بابەتێکی نوێ نییە، ئەگەر پێویست بکات ئەم بابەتە بە شێوەی نووسراویش پێشکەش بکرێت، دەینووسین کە نیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆممان نییە".

وتیشی، "لەم ماوە کورتەدا توانیمان هەنگاوێکی گەورە بنێین و بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دانوستانەکان لە ئەمڕۆوە 6 ملیار دۆلاری بلۆککراو لە قەتەر ئازاد دەکرێت و بەشداربوونی سەرۆکی بانکی ناوەندیش لە دانوستانەکاندا بۆ ئەوەیە، باس بکرێتە ئەو پارەیە لە چی و بۆچ بوارێک خەرج دەکرێت".


PM:02:23:21/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت