ترەمپ: دوای تەواوبوونی وادەی 60 رۆژەکە، هیچ باجێکی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز وەرناگیرێت


وێستگەنیوز-

شەممە 20ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) رایگەیاند، "دوای تەواوبوونی وادەی 60 رۆژەکە، هیچ باجێکی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز وەرناگیرێت".


سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، "تەنیا ئەمریکا مافی ئەوەی دەبێت باج بسەپێنێت، ئەوەش لە کاتێکدا ئەگەر رێککەوتنی ئاشتی بە تەواوی کۆتایی نەیەت".

ئاماژەی بەوەکرد، "سەپاندنی ئەم باجەش لەپای ئەو خزمەتانەیە کە ئەمریکا وەک 'فریشتەی پارێزەر' پێشکەشی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە".

ترەمپ باسی لەوەشکرد، "ئەو باجەشی وەریدەگرین بە مەبەستی قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی تێچووەکانی رابردوو، ئێستا و داهاتووەوە".

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە واشنتۆن فشار دەخاتە سەر تاران و تەلئەڤیڤ بۆ جێگیرکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و کردنەوەی گەرووی هورمزیش وەک یەکێک لە دەستکەوتە سەرەکییەکانی ئەو رێککەوتنە لە قەڵەم دەدرێت کە کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر نرخی وزە لە جیهاندا هەیە.


PM:11:29:20/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت