ترەمپ: موجته‌با جیاوازه له باوكی
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نیگه‌رانی زۆری خۆی بۆ برینداربوونی موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ربڕی، دووپاتی كرده‌وه كه له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا "به سه‌ختی" بریندار بووه.
ترەمپ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس باسی له‌وه كرد كه پێیوایه ئه‌وه‌ی له ئێران ڕووده‌دات "گۆڕینی رژێم"ه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه موجته‌با خامنه‌یی "جیاوازه له باوكی و خاوه‌نی بڕێك ئازایه‌تییه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد كه تائێستا له‌گه‌ڵ رێبه‌ری نوێی ئێران قسه‌ی نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه گه‌مارۆی ده‌ریایی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بچێته‌سه‌ر مێزی دانوستان، پێشیوابوو كه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی پێشنیاركراو ده‌گاته ئاستی "ته‌سلیمبوونی بێ مه‌رجی ئێران".
تره‌مپ هۆشداریش دا له‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی جه‌نگه ره‌نگه ببووایه‌ته هۆی پاشه‌كشه‌ی ئابووری جیهانی.
PM:10:53:19/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت