ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له توركیا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا سه‌ركرده‌كانی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی باكوور، ناسراو به ناتۆ، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جگه له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چه‌ندین به‌رپرسی سیاسی ئه‌مریكا ئاماده بن.
له‌ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه توركیا میوانداری ئه‌م كۆبوونه‌وانه بكات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ندین ئه‌ندامی كۆنگرێس به‌شداربن.
وه‌ك به‌شێك له ئاماده‌كارییه‌كان، له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا چه‌ندین چالاكی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه، ناوه‌ندی ئه‌تڵه‌نتیك كاونسڵ دیدارێكی رێكخست بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ر و چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و ده‌یان سیاسه‌تمه‌دار، یاسادانه‌ر، دیپلۆمات و زیاتر له بیست باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی جیاواز به‌شدارییان تێدا كرد.
له دیداره‌كه‌دا دوو سیناتۆری ئه‌نجوومه‌نی سینات، جین شاهین و تۆم تیلیس، كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری چه‌كداریی ئه‌نجوومه‌نی سیناتن، باسیان له گرنگی یه‌كگرتوویی ناتۆ و پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌كان كرد.
PM:10:26:19/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت