وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سویسرا دواخرا
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی واژۆكردنی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتن كه بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی حوزه‌یرانی 2026، ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه "ئامانجی سه‌ره‌كی له كۆبوونه‌وه‌ی سویسرا، واژۆكردنی ده‌قی رێككه‌وتنی كۆتاییهێنان به جه‌نگ بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی 18ی حوزه‌یراندا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران به شێوه‌ی دیجیتاڵی واژۆیان له‌سه‌ر ده‌قه‌كه كردووه، مه‌راسیمی سویسرا گرنگیی خۆی له‌ده‌ستداوه".
به‌قایی وتی: "ده‌سپێكردنی قۆناخی داهاتووی دانوستانه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی به‌نده به جێبه‌جێكردنی كرده‌یی پێنج به‌ندی سه‌ره‌كی له یاداشته‌كه‌دا".
ئاماژه‌شی به به‌نده‌كانی (1، 4، 5، 10 و 11) كرد، كه بریتین له: راگرتنی جه‌نگ، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ده‌ریایی، كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران و لێخۆشبوونی سزاكانی نه‌وت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه گوایه تاران داوای له ئاژانسی ئه‌تۆمی كردبێت پشكنین بۆ بنكه ئه‌تۆمییه‌كان بكات.
وتیشی: "به‌پێی به‌ندی 8 له یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی 18ی حوزه‌یران، دانوستان له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی له ماوه‌ی ئه‌و 60 رۆژه‌دا ده‌بێت كه دیاری كراوه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له كاتێكدا ده‌بێت كه مه‌رجه پێشوه‌خته‌كان جێبه‌جێ كرابن".
روونیشیكرده‌وه كه "پشكنینه ئاساییه‌كان له‌و شوێنانه‌ی پێشتریش هه‌بوون (وه‌ك وێستگه‌ی بوشه‌هر) به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام ڕێگه‌دان به پشكنینی ئه‌و بنكانه‌ی كه به‌هۆی "هێرشه تاوانكارییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه" په‌ككه‌وتوون، به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌نجامی دانوستانه‌كان و رێككه‌وتنی كۆتایی".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌نگۆی داخستنی گه‌رووی هورمزی به ته‌واوی ره‌ت كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "هاتووچۆ له گه‌رووه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامه. هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌پێی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ئیسلام ئاباد، ته‌واوی رێوشوێنه پێویسته‌كانیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ گه‌ره‌نتی كردنی هاتووچۆیه‌كی ئارام بۆ كه‌شتییه بازرگانییه‌كان".
PM:05:37:19/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت