رۆیته‌رز: ئیسرائیل و حزبوڵا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له لوبنان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئاگربه‌سته‌كه له كاتژمێر 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ناوخۆ ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌و رێككه‌وتنه به هاوكاری ئێران و دانوستانكارانی ئه‌مریكی و قه‌ته‌ری ئه‌نجام دراوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ هەینی، 19ی حوزەیرانی 2026، سوپای ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشە توندەکانی بۆ سەر شاری نەبه‌تیە و چەند ناوچەیەکی جیاواز لە باشووری لوبنان دەستپێکرده‌وە.
PM:04:49:19/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت