حزبوڵڵا: ئیسرائیل پابەندی هیچ رێککەوتنێک نەبووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزەیرانی 2026، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وەڵامی بانگەشەکانی سوپای ئیسرائیل دەداتەوە و وردەکاریی ئەو شەڕ و پێکدادانانە دەخاتە روو کە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە لە باشووری لوبنان دەستیان پێکردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو تۆمەتانەی ئیسرائیل کە دەڵێت حزبوڵڵا ئاگربەستی پێشێل کردووە، دوورن لە راستییەوە، بەرگری ئیسلامی دووپاتی کردووەتەوە کە لە 27ی تشرینی دووەمی 2024ـەوە تا گەیشتن بە لێکتێگەیشتنەکانی واشنتۆن و تاران، ئیسرائیل لایەنی پێشێلکار بووە و پابەندی هیچ رێککەوتنێکی ئاگربەست نەبووە.
حزبوڵڵا ئاشکرای کردووە، ئیسرائیل لەرێگەی هەوڵەکانی بۆ دزەکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەو گوند و ناوچانەی کە پێشتر نەیتوانیبوو بگاتە پشتیان، بەردەوام بووە لە دەستدرێژییە زەمینییەکانی، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی بەرگری توانیویانە بەرپەرچی هەوڵێکی سوپای ئیسرائیل بدەنەوە بۆ پێشڕەویکردن بەرەو گردی عەلی تاهیر.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا حزبوڵڵا دەڵێت: "ئێستا ئیسرائیل گوندە ئاوەدان و ئارامەکان بۆردومان دەکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە رووبەڕووبوونەوەکاندا تێشکاون و دەیان ئەفسەر و سەربازیان لێ کوژراوە".
ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە چاوەڕوانی سەقامگیربوونی ئاگربەستدایە، بەڵام پەرەسەندنە مەیدانییەکان ئاماژە بۆ بەردەوامی پێکدادانە توندەکان دەکەن لە باشووری لوبنان.
PM:02:48:19/06/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت