موجتەبا خامنەیی: داواکارییە زیادەڕەوییەکانی لایەنی ئەمریکی قبووڵ ناکەین
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەرپرسانی ئێران هەوڵێکی زۆریان دا بۆ گەیشتن بە قۆناغی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن".
ئاماژەی بەوەکرد، "دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی بێدەسەڵاتییەوە، ئامرازی جۆراوجۆری بەکارهێنا بۆ گەیشتن بە یاداشتی لێکتێگەیشتن".
باسی لەوەشکردووە، "سەبارەت بەو یاداشتە بۆچوونی جیاوازم هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی مەسعود پزیشکیان بەڵێنی دا کە مافەکانی گەلەکەمان بپارێزێت، پەسەندم کرد".
موجتەبا خامنەیی جەختی لەوەکردەوە، "ئەو دانوستانانەی لە داهاتوودا ئەنجامی دەدەین لەگەڵ ئەمریکا، بەو مانایە نییە کە مەرجی دوژمن قبووڵ بکەین".
راشیگەیاند، "پزیشکیان بەڵێنی داوە کە مافی گەلەکەمان بپارێزێت و ئەگەریش لایەنی ئەمریکی لەسەر داواکارییەکانی بەردەوام بێت، ئێمە تەسلیمی ئەوان نابین".
رێبەری باڵای ئێران وتی، " چاوەڕێی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ناو یاداشتەکە دەکەین، بەڵام دانوستانەکانی داهاتوو بە ئامادەبوونی هەردوولا، بە مانای قبووڵکردنی رای دوژمن نییە".
PM:08:53:18/06/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت