ناتانیاهۆ: تا من سەرۆکایەتی حکومەتی ئیسرائیل بکەم، ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، "تا ئەو کاتەی من سەرۆکایەتی حکومەتی ئیسرائیل بکەم، ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
ئاماژەی بەوەکرد، "وڵاتەکەم لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵەنگاری دیکەدایە کە پێویستی بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکان هەیە، لەگەڵ پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دۆستە ئەمریکییەکانیان".
ناتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە، تاوەکو ئەو کاتەی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە بە تەواوی پارێزراو نەبێت ئامادە نین لە باشووری لوبنان بکشێنەوە.
PM:06:34:18/06/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت