قالیباف: یاداشته‌كه شكسته بۆ ئه‌مریكا و له گه‌رووی هورمز رسومات ده‌سه‌پێنین
وێستگه‌نیوز -
محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كه هاوكات سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌یه‌تی، یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی به شكت بۆ ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌مدا، راشیگه‌یاند كه رسومات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییانه‌دا ده‌سه‌پێنن كه به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.
محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی تاران و واشنتۆن، وتی، "ئه‌م رێككه‌وتنه شكسته بۆ ئه‌مریكا، خه‌ڵك ده‌یبینن و خۆیان حوكم ده‌ده‌ن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئێران به‌نیازه پاش ماوه‌ی 60 ڕۆژ بێ به‌رامبه‌ر كه له یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا دیاریكراوه، ڕسومات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییانه‌ی كه به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن، بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش تا دانوستان له‌سه‌ر ده‌قی كۆتایی ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "گه‌رووی هورمز ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێش جه‌نگ".
وتیشی: "ئێران مافی سه‌روه‌ری له گه‌رووی هورمز هه‌یه و بێگومان ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه پاره وه‌رده‌گرین".
AM:09:25:18/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت