ئێران هۆشداری ده‌داته ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز –
باره‌گای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئیسرائیل به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له لوبنان تۆمه‌تبار ده‌كات و هۆشداری ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه رانه‌گیرێن، وه‌ڵامێكی توند و سه‌ختیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه باره‌گای خاته‌مولئه‌نبیای سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، هۆشدارییه‌كی توندی دا به ئیسرائیل و ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆتاییهاتنی شه‌ڕی راگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 84 جار ئاگربه‌ستی له باشووری لوبنان پێشێلكردووه و به‌رده‌وامه له كوشتار و تاوان دژی گه‌لی لوبنان".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل كۆتایی به كرده‌وه تێكده‌ره‌كانی له باشوری لوبنان نه‌هێنێت، ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێكی یه‌كجار سه‌ختی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بكات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند كه سوپای ئیسرائیل به موشه‌ك چه‌ندین پێگه‌ی كردووه‌ته ئامانج و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی "كه‌فه‌ر تێبنیت" له باشوری لوبنان پێشڕه‌ویی كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئاگربه‌ستی فه‌رمی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران راگه‌یه‌ندراوه و لوبنانیش به‌شێكه له ئاگربه‌سته‌كه.
PM:11:49:16/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت