عەراقچی: هه‌ینی دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانه‌كان لەنێوان ئەمریکا و ئێران ده‌ستپێده‌كات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، عه‌باس عەراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئابووریی په‌رله‌مان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بڕیارە رۆژی هەینی لە سویسرا، کە هێشتا شوێنه‌كه به‌وردی دیاری نه‌كراوه، دیدارێک لەنێوان شاندەکانی ئێران و ئه‌مریكا ئەنجام بدرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "سەرەتا سەرۆکی شاندەکان کۆدەبنەوە و یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران واژۆ دەکەن، دوای ئەوەش یەکەم گه‌ڕی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت".
عەراقچی وتی، "لێکتێگەیشتنەکە دەتوانێت دۆخی وڵاتەکەمان بە شێوەی ئەرێنی بگۆڕێت، بەڵام بۆ باشترکردنی ئابووریی ئێران، نابێت تەنیا پشت بە رێککەوتن و دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا ببەستین".
وتیشی، " ئەمریکا پێشینەی شکاندنی بەڵێن، جێبەجێنەکردن و هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکانی هەیە، بۆیە پڕۆسەی دانوستاندن و جێبەجێکردنی یاداشتەکە لەسەر بنەمای بێ متمانەیی دادەڕێژین".
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد، "هەوڵدەدەین لەڕێگەی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەرفەتی ئابووری بۆ وڵاتەکەمان بڕەخسێنن، 'ئێمە لە سیاسەتی دەرەوەدا هیچ دەرفەتێک لەدەست نادەین، بەڵام زێدەڕۆییش لە دڵخۆشکردن بە هیچ دەرفەتێک ناکەین".
PM:11:43:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت