تره‌مپ: له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنیماندا 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێندرا
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنیی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێندرا، ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه ۆنترۆڵی گه‌رووی هورمز له ده‌ستی ئێمه‌دایه، نه‌ك ئێران".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تروس سۆشیال" نووسی:
*مانگی رابردوو هێزه چه‌كداره مه‌زنه‌كه‌مان ئه‌ركێكی نهێنی ئه‌نجامدا بۆ پشتگیریكردنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی دیكه.
*به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له گه‌رووی هورمز به‌ره‌و بازاڕه‌كان تێپه‌ڕبوو.
*زیاتر له 200 كه‌شتی بازرگانی به سه‌لامه‌تی گه‌رووه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
*ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نه‌ك كۆنترۆڵی ئێران.
*سوپای ئێران به‌زێنراوه، ئابووریشیان په‌كیكه‌وته بووه، بۆ ئێران پرسه‌كه كۆتایی هاتووه.
PM:11:17:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت