دۆناڵد ترەمپ:ئێران تەنها قسەیە و هیچ کرداری نییە
وێستگهنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (Truth Social) هێرشێکی توندی کردە سەر تاران و رایگەیاند، "ئێران کاتێکی زۆری بۆ رێککەوتن لەسەر پرۆسەی ئاشتی بەفیڕۆ داوە و پێویستە ئێستا باجی ئەو دواکەوتنە بدات"، هەروەها وتی، "سوپای ئێران بە شێوەیەکی گشتی شێواوە، بەشێکی زۆری هێزەکانیان وەک هێزی دەریایی و ئاسمانی چیتر بوونیان نەماوە و بە تەواوی تێکشکاوان، ئێران تەنیا قسە دەکات و هیچ کردارێکی نییە".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، گەمارۆکانی سەر تاران ئەنجامی هەبووە و سەرکەوتوو بووە، بە جۆرێک بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە ئێران ناتوانێت مووچەی سەربازەکانی دابین بکات، جەختیشی کردەوە کە "زۆر نزیکم لەوەی بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران بدەم".
ئەم هەڕەشانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بوون و هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئێران، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاند کە "ئەو هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جۆری (ئاپاچی) سوپاکەمان".
لێدوانە نوێیەکەی ترەمپ کاریگەری خستە سەر بازاڕەکانی جیهان، بە جۆرێک نرخی نەوتی خاوی تەکساس (WTI) بە رێژەی 1,4% بەرزبووەوە و گەیشتە 89,37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە بەرانبەریشدا پشکەکانی ئەمریکا دابەزینیان بەخۆوە بینی.
ئەمە لەکاتێکدایە تەنیا یەک رۆژ پێش ئێستا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە رەنگە لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا رێککەوتن بکرێت و گەرووی هورمزیش بە رووی هاتوچۆدا بکرێتەوە.
PM:03:11:10/06/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت