تره‌مپ: ئێران هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی خستووه‌ته خواره و ئێمه‌ش وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ناچاره وه‌ڵامی به‌ئامانجگرتنی هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی له نزیك گه‌رووی هورمز، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ده‌وریه‌یه‌كدا له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بداته‌وه و ئێرانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره تۆمه‌تبار كرد.
تره‌مپ وتی: "ئێرانییه‌كان یه‌كێك له هێلیكۆپته‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی ئاپاچی ئێمه‌یان خسته خواره‌وه له‌كاتێكدا ده‌وریه‌یه‌كی له گه‌رووی هورمز ئه‌نجام ده‌دا".
پێشتر فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) رایگه‌یاند كه دوو ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی هێلیكۆپته‌رێكی جۆری AH-64 Apache رزگاركراون، دوای ئه‌وه‌ی له نزیك گه‌رووی هورمز له‌كاتی ده‌وریه‌یه‌كدا له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌وته خواره‌وه.
CENTCOM ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رووداوه‌كه ئێواره‌ی رۆژی 8ی حوزه‌یران روویداوه، دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش له ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر له دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه به سه‌لامه‌تی رزگاركراون و باری ته‌ندروستییان جێگیره.
سێنتكۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكییه‌ی كه هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان له نزیك گه‌رووی هورمز كه‌وته خواره‌وه، "سه‌لامه‌ت و ته‌ندروستن".
ترامپ له سه‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جۆن ئێف كێنێدی پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ واشنتۆن دی سی قسه‌ی كرد و وتی: "ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه سه‌لامه‌تن، هیچ كه‌سێك زیانی پێنه‌گه‌یشتووه".
هێلیكۆپته‌ره‌كه رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ئێران و ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه له وه‌ڵامی داواكارییه‌كی تره‌مپ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتر راگرتووه، كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام تاران به‌ڵێنی دا كه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت به‌ئامانجگرتنی حزبوڵای لوبنان، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
PM:08:28:09/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت