راوێژکارێکی رێبەری باڵای ئێران: توانای داخستنی هەردوو گەرووی هورمز و بابولمەندەبمان هەیە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "نابێت دوژمن تووشی لێکدانەوەی هەڵە بێت سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی بابولمەندەب".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەڵقەکانی بەرەی مقاوەمە توانای ئەوەیان هەیە هەردوو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەکە، واتە گەرووی هورمز و گەرووی بابولمەندەب بەڕووی هاتوچۆدا دابخەن".
ویلایەتی هۆشداری دا و وتی، "ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵبژاردن لە دەست خۆیاندایە، دەبێت یان کۆتایی بەو دۆخە بهێنن، یان ئەوەتا بچنە ناو هاوسەنگییەکی نوێی رێکخستنی هەردوو گەرووە ستراتیژییەکە".
AM:11:14:08/06/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت