ئیسماعیل بەقائی: رێگە نادەین ئەمریکا و ئیسرائیل سوود لە ئاگربەست وەربگرن بۆ لێدانمان


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " ئێمە پابەندی ئاگربەست بووین و ئەوان شکاندیان ئێستاش ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی وڵات و بەرژەوەندییەکانمان"، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا، کە " هەرچی روویداوە ئەمریکای لە پشتە و ئەو هۆکاری نوێبوونەوەی نیگەرانییەکانە.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، " تا ئەو کاتەی پێویست بێت درێژە بە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا دەدەین، بەڵام سەلامەتی گیانی نەتەوەکەمان لە پێش هەموو شتێکەوەیە و ئێمە بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەین".

ئیسماعیل بەقائی وتیشی، " ئەمریکییەکان لەژێر کاریگەری ئیسرائیلییەکاندان"، لەهەمان کاتدا وتی، "رێگە نادەین ئەمریکا و ئیسرائیل سوود لە ئاگربەست وەرگرن بۆ لێدانمان".

سەبارەت بە هێرشەکانی سەر لوبنان بەقائی رایگەیاند، "ئەوەی روویدا زیانی بە دیبلۆماسیەت گەیاند، و لوبنان بەشێکە لە دانوستانەکان
ناکرێت هێرشەکان بۆ سەر لوبنان بەردەوام بن".


AM:10:41:08/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت