تره‌مپ مه‌رج بۆ ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران داده‌نێت و شێوازی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمه‌كه ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌رج بۆ ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران داده‌نێت شێوازی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی گه‌ر له‌گه‌ڵ تاران نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، هێرشێكی سه‌ربازی "زۆر توند" ده‌كه‌نه‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز، رایگه‌یاند كه:
*پرسی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران پێش رێككه‌وتن له‌سه‌ر مێز نابێت.
*ئه‌و پرسه دواتر دێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان كارێكی باش بكه‌ن، ئه‌وا ده‌ست به دانوستان ده‌كه‌ین.
*داواناكه‌م لوبنان به‌شێك بێت له هه‌ر رێككه‌وتنێكی كورتخایه‌ن له‌گه‌ڵ تاران.
*ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران كارده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه و له‌ناوبردنی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی *واشنتۆن ره‌نگه په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی ببات بۆ له‌ناوبردنی تواناكانی ئێران ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان شكست بهێنن.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وان یان به‌بێ ئه‌وان ده‌ڕۆین بۆ ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی كه‌ره‌سته ئه‌تۆمییه‌كان و كه‌س ته‌قه‌مان لێناكات.
*ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت، ئه‌مریكا هێرشێكی سه‌ربازی "زۆر توند" ده‌كاته سه‌ر ئێران پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ره‌سته ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
*نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، له ڕووی سه‌ربازییه‌وه زۆر به توندی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
*دواتر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تا ئه‌وه‌نده سه‌لامه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بچینه ژووره‌وه.
*ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی بۆشایی ئاسمان به وردی چاودێری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌كات.
*واشنتۆن خاوه‌نی "كامێرا له بۆشایی ئاسمان"ه كه توانای چاودێریكردنی هه‌ر چالاكیه‌ك له ناو شوێنه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی هه‌یه.
PM:05:22:07/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت