بڕی ئه‌و پاره‌یه ئاشكرا كرا كه ئێران بۆ هه‌ركه‌شتییه‌ك كه له گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێت، داوای ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
موحسین زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی لیژنه‌ی پلان و بودجه له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند كه ئێران بۆ هه‌ركه‌شتییه‌ك كه له گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێت، 1.5 بۆ دوو ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت.
موحسین زه‌نگه‌نه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فارس نیوز له‌باره‌ی شێوازی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه‌كان به گه‌رووی هورمزدا، رایگه‌یاند كه بۆ هه‌ر كه‌شتییه‌ك كه له گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ده‌بێت، له 1.5 بۆ 2 ملیۆن دۆلار پاره وه‌رده‌گیرێت.
وتیشی: "شێوازی پاره‌دانه‌كه به نه‌قد و یان دراوی ئه‌لیكترۆنی یا پێدانی كاڵا ده‌بێت و دوای ئه‌وه رێگه ده‌درێت كه كه‌شتییه‌كان تێپه‌ڕن.
"به‌و پێیه‌ش داهاتی ساڵانه‌ی ئێران له گه‌رووه‌كه ده‌گاته 7.5 ملیار دۆلار" وه‌ك ئاژانسه‌كه باسی كردووه.
PM:04:58:07/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت