لە جەنگی 100 رۆژەی ئێراندا ترەمپ لە ناوخۆی ئەمریکا رووبەڕووی شکستێکی سیاسی دەبێتەوە
وێستگەنیوز -
یەکشەممە 6ی حوزەیرانی 2026، 100 رۆژ بەسەر ئەو جەنگەدا تێدەپەڕێت کە لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران درووستبوو، لە کاتێکدا پێکدادانەکان و هەوڵەکان بۆ ئاگربەست بەردەوامن، بەڵام جەنگەکە لە ناوخۆی ئەمریکادا رووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی زۆر بووەتەوە و بووەتە هۆی لاوازبوونی پێگەی سیاسی دۆناڵد ترەمپ و پارتی کۆماری.
بەپێی راپرسییە نوێیەکان، زۆرینەی گەلی ئەمریکا دژی بۆردومانکردنی ئێران بوون و ئێستاش جەنگەکە بە ناپێویست و زیانبەخش بۆ بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان دەبینن، شیبلی تلهامی، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ماریلاند ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا رێژەیەکی زۆر کەمی ئەمریکییەکان پێیان وایە ئەم ململانێیە خزمەت بە وڵاتەکەیان دەکات.
ئەنجامی راپرسییەکی زانکۆی ماریلاند کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە تەنیا 16%ی دەنگدەرانی ئەمریکی باوەڕیان وایە وڵاتەکەیان لە جەنگەکەدا سەرکەوتوو بووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە پڕوپاگەندەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرکەوتن نەیانتوانیوە رای گشتی قایل بکەن.
هەروەها راپرسییەکە ئاشکرای کردووە کە تەنانەت لە ناو لایەنگرانی پارتی کۆماریشدا، رێژەی 33% یان پێیان وایە جەنگەکە کاریگەری نەرێنی هەبووە، لە بەرامبەردا تەنیا 12%ی کۆی بەشداربووان جەنگەکە بە ئەرێنی دەبینن، تلهامی ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵوێستی کۆمارییەکاندا بە سەرسوڕهێنەر و خاڵێکی وەرچەرخان وەسف دەکات، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی گەورە بۆ داهاتووی سیاسی ترەمپ.
PM:10:06:06/06/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت