تره‌مپ بۆ ئێران: بژارده‌تان نییه جگه له رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له كۆتاییدا ئێران ناچار ده‌بێت بگاته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی كه له نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامه.
تره‌مپ، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "میت زه پرێس"ی تۆڕی "ئێن بی سی نیوز" وتی: "سه‌ركرده ئێرانییه‌كان به‌هێزن و شانازی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان له‌به‌رده‌م ته‌نها یه‌ك بژارده‌دا ده‌بیننه‌وه كه ئه‌ویش رێككه‌وتنه".
وتیشی، "ئێرانییه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه و ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و ره‌خنانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به خاوبوونه‌وه له كۆتاییهێنان به ململانێكه، و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كۆتاییهێنان به ململانێیه‌كی له‌و شێوه‌یه، ساڵانێكی ده‌وێت نه‌ك چه‌ند مانگێك.
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان زیانی گه‌وره‌یان به تواناكانی ئێران گه‌یاندوه، و زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی درۆن و موشه‌ك و سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌كیان تێكشكێنراون.
باسی له‌وشكرد كه ئێران هێشتا به‌شێك له جبه‌خانه‌كه‌ی پاراستوه، و مه‌زه‌نده‌ی كرد كه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 21 بۆ 22%ـی ئه‌و موشه‌كانه‌یه كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یبوه.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه كه واشنتۆن و تاران به‌رده‌وامن له دانوستانه ئاڵۆزه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكرد، له نێوه‌ندی ئاگربه‌ستێكی له‌رزۆكدایه كه له رۆژانی دواییدا گرژی زۆری به‌خۆوه بینیوه، به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری گه‌روی هورمز.
AM:09:38:06/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت