فرانس پرێس: ده‌سه‌ڵات له ئێران له ده‌ستی لیژنه‌یه‌كی نافه‌رمیدایه
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵات له ئێران له ده‌ستی لیژنه‌یه‌كی نافه‌رمیی فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداراندایه و رۆڵی موجه‌ته‌با خامنه‌یی زیاتر مه‌عنه‌وییه.
ئاژانسی فرانس پرێس له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵات له ئێران له ده‌ستی لیژنه‌یه‌كی نافه‌رمیی فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداراندایه.
شاره‌زایان به ئاژانسی فرانس پرێسیان وتووه كه "كاركردنی رژێمی ئێران ناڕوونه، ڕۆڵی موجته‌با به ئاشكرا دیار نییه و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ره‌نگه پێویستی به كات بێت".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "بۆ یه‌كه‌مجاره موجته‌با له یادی كۆچی دوایی خومه‌ینیدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاماده نابێت و په‌یامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیمام جومعه‌ی تارانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و لێدوانه‌كانی له ته‌له‌فزیۆنه‌وه دووباره په‌خشكرایه‌وه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، به‌رپرسانی ئێران پشتڕاستیان كرده‌وه كه له یه‌كێك له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا موجته‌با بریندار بووه، به‌ڵام ناڕوونییه‌كی زۆر له ده‌وری بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه.
تۆماس جونۆ له زانكۆی ئۆتاوا به ئاژانسی فرانس پرێسی وتووه كه: "ڕۆڵی موجته‌با ناڕوونه، له ئێستادا كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی باوكی نییه... ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ له نێوان لیژنه‌یه‌كی نافه‌رمی فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و سیاسه‌تمه‌داره دیاره‌كاندا دابه‌ش بووه".
سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی قالیباف و ئه‌وانی دیكه كه پاشخانی سه‌ربازییان هه‌یه له چوارچێوه‌ی هه‌یكه‌لی ده‌سه‌ڵاتدا، به‌هێزتر بووه.
ئاژانسه‌كه باسی له ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌عنه‌وی كردووه كه خۆیان له دانانی لافیته زه‌به‌لاحه‌كانی موجته‌با له ته‌نیشت وێنه‌ی خومه‌ینی و عه‌لی خامنه‌یی له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندا ده‌بیننه‌وه.
PM:02:34:05/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت