عەباس عەراقچی: ئهو كاتهی عهلی خامنهیی كرایه ئامانج من له نووسینگهكهی بووم و زیاتر بیرم لای ئهو بوو تا گیانی خۆم
وێستگەنیوز-
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لهمیانەی چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی مهیادینی لوبنانی رایگەیاند، "ئهو كاتهی عهلی خامنهیی، رێبهری پێشووی ئێران كرایه ئامانجی بۆردوومانهكانی ئهمریكاو ئیسرائیل، من له نووسینگهكهی بووم و زیاتر بیرم لای ئهو بوو تا گیانی خۆم".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەبیرتانە رۆژی پێنجشەممە دانووستان هەبو لە جنێڤ، رۆژی ههینی گەڕامەوە بۆ تاران و رۆژی شەممە رووداوەكە روویدا، سەرلەبەیانی چووم بۆ نووسینگەی رێبەری باڵا، وادەی دیدارم هەبوو لەگەڵ یەكێك لە بەرپرسەكان لەوێ، بۆ ئەوەی راپۆڕتێك پێشكەش بكەم لەبارەی كۆبوونەوەكانی جنێڤ و ئەوەی لەوێ روویدا".
باسی لەوەشکرد، "ئەو باڵەخانەیەی ئێمەی تیادابووین كرایە ئامانج، بەڵام ئەوبەشەی ئێمەی لێبووین سەلامەت بوو، بەشەكەی تری باڵەخانەكە وێرانكرا، لەكاتی تەقینەوەكەدا لەوێ بووم، یەكەم شتێك بهبیرمدا هات لەوكاتەدا دەبێت دۆخی رێبهری باڵا چۆنبێت، ئومێدەواربووم لەوكاتەدا لە نووسینگەی نەبووبێت، بەڵام بەپێودانگی بەرێوەچوونی رێوشوێنی كارەكان هەستمكرد لەوێیە".
عەراقچی وتی، "لەگەڵ ئەوەی ئەمریكییەكان لەوماوەیەدا هێزێكی زۆریان بڵاوەپێكردبوو، ئەگەری روودانی جەنگ بەهێزبوو، بهڵام عهلی خامنهیی رازی نهبووه له پهناگهكان بێت و چووەته نوسینگەكهی".
وتیشی، "دوای ئەوەی لەژێر داروپەردوی باڵەخانەكە هاتمە دەرەوەو گەڕامەوە بۆ بارەگای وەزارەتی دەرەوە، بۆ ماوەی 40 رۆژ نەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە".
راشیگەیاند، "رۆژی یەكەم و دووەم زۆر نیگەران بووم لەبارەی دۆخی رێبەری باڵا، تا ئەوكاتەی هەواڵی كوژرانی پشتڕاستكرایەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، "بە دڵنیایی كۆماری ئیسلامی لەوە بەهێزترە لەسەر كەسەكان راوەستابێت، دەستبەجێ دەستكرا بە هەڵبژاردنی رێبهری نوێ، خامنەیی لاو لهجێگهی خامنهیی بهتهمهن، هەڵبژێردرا".
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "بە دڵنیایی هەرگیز كاتی بۆردوومانەكەم لەبیرناچێتەوە، زیاتر خەمی گیانی رێبەری باڵام بوو وەک لە ژیانی خۆم".
PM:10:45:04/06/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت