كۆنگرێس ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌مپ بۆ جه‌نگ دژی ئێران سنووردار ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2026، كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیارێكی بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌رباره‌ی جه‌نگی دژی ئێران په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا (كۆنگرێس) ده‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی بڕیارێك دا كه داوا له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات كۆتایی به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران بهێنێت. ئه‌مه‌ش گوزارشت له زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به رێڕه‌وی رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاران و سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانه‌كه، بڕیاره‌كه پشتگیری 215 نوێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا له به‌رامبه‌ر 208 ده‌نگی ناڕازی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م جوڵه‌ی له‌و شێوه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كه ئامانجی سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بێت سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران و له ترسی په‌لكێشكردنی وڵاته‌كه بۆ ناو ململانێیه‌كی به‌رفراوان له روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، داواكارییه‌كان له‌ناو ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌مریكادا بۆ زیادكردنی چاودێری یاسادانان به‌سه‌ر بڕیاره سه‌ربازییه‌كاندا سه‌ریهه‌ڵداوه،.
AM:09:49:04/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت