ماركۆ رۆبیۆ: تره‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ به‌شداری له لووتكه‌ی رێكخراوی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (NATO) له ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌كات.
رۆبیۆ له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌باره‌ی داواكاری حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ بوودجه‌ی 2027ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دایه‌وه.
له‌باره‌ی لووتكه‌ی داهاتووی په‌یمانی ناتۆ، رۆبیۆ رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شداری له لووتكه‌ی داهاتووی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ له توركیا ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی لووتكه‌ی ناتۆ له ئه‌نقه‌ره كه له مانگی ته‌ممووز ساز ده‌درێت، وتی: "به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه، ئه‌وه یه‌كێك له گرنگترین لووتكه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌بێت".
وتیشی: "لووتكه‌ی ناتۆ له ئه‌نقه‌ره پێویستی به هه‌ندێك روونكردنه‌وه و چاكسازی (له په‌یمانه‌كه) هه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه تا ئێستاش وڵاته‌كه‌یان به‌شێكه له په‌یمانه‌كه و ناتۆ پێویستی به گۆڕانكاری گرنگ هه‌یه و ئه‌و گۆڕانكارییانه له لووتكه‌ی په‌یمانه‌كه له 7-8ی تهمموز له پایته‌ختی توركیا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
AM:09:23:04/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت