عه‌راقچی: چاره‌نووسی ئێران و لوبنان پێكه‌وه گرێدراوه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ دژی ئیسرائیل و هێرشكردنه‌سه‌ری دووپاتكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌لئه‌بیب هێرش بكاته سه‌ر به‌یروت.
عه‌راقچی له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "له‌و جه‌نگه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل سه‌پاندوویانه، لوبنان باجی قورسی داوه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "چاره‌نووسی ئێران و لوبنان له‌م جه‌نگه و كۆتاییه‌كه‌یدا پێكه‌وه گرێدراوه، به‌جۆرێك جه‌نگه‌كه یان له هه‌ردوو وڵات كۆتایی دێت یان له هیچ یه‌كێكیان كۆتایی نایه‌ت".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا جه‌نگی راگرت، به پله‌ی یه‌كه‌م تواناكانی به‌رخۆدانی لوبنان بوو، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تواناكانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران. كاتێك ئه‌و قه‌واره زایۆنییه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری به‌یروتی كرد، ئێران هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گرته‌به‌ر و هێزه چه‌كداره‌كانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئاماده كرد".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه كرد كه "قه‌واره‌ی زایۆنی چه‌ند رۆژێكه ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له لوبنان پێشێل ده‌كات، ئه‌م پێشێلكاریانه له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنان وه‌ڵامدرانه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌ڕوونی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر به‌یروت ده‌بێته‌هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ، هه‌روه‌ك ئه‌ركی تارانه كه رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژییه ببێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مریكا دوای هه‌ڵوێستی ئێران و ئه‌و فشاره‌ی خراوه‌ته‌سه‌ری، رێگری له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌یروت كرد.
عه‌راقچی راشیگه‌یاند كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له حاڵه‌تی ئاماده‌یی به‌رده‌وامدان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ و هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر به‌یروت. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان نه‌پچڕاوه، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پێشكه‌وتنی به‌رجه‌سته له دانوستانه‌كاندا.
PM:10:11:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت