سوپای پاسداران: هیچ مووشه‌كێكمان ئاراسته‌ی كوه‌یت نه‌كردووه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیارێتی هه‌رچه‌شنه به‌ئامانجگرتنێكی هۆڵی گه‌شتیارانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هیچ مووشه‌كێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانییه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یت هه‌ڵنه‌دراوه.
سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و ده‌نگۆیانه‌ی له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر هۆڵی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت ئه‌نجامدراون، ده‌ریانخستووه كه هێزه‌كانی ئێران هیچ مووشه‌كێكیان به‌ره‌و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌ڵنه‌داوه".
هاوكات وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: "تێكدانی هۆڵی گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یت به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك له سیسته‌مه‌كانی پاتریۆتی ئه‌مریكیدا بووه، دوای شكستهێنانیان له رێگریكردن له مووشه‌كه‌كانی ئێران".
ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه هه‌واڵ و زانیارییه‌كان باس له هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر ئاستی میدیا و سیاسی بووه‌ته جێی بایه‌خ پێدان.
PM:09:40:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت