سوپای کوەیت: بەرپەرچی چەند هێرشێکمان دایەوە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2026، سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای کوەیت رایگەیاند، "سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەمان بەرپەرچی چەند هێرشێکی دوژمنکارانەی داوەتەوە کە بە مووشەک و درۆن ئاسمانی وڵاتەکەی کردبووە ئامانج".
سوپاکە داوای لە هاوڵاتییان و نیشتەجێبووانی کوەیت کردووە پابەندی رێنماییە ئەمنییەکان بن و ئارامی خۆیان بپارێزن، بەڵام سوپای کوەیت لەبارەی سەرچاوەی هێرشەکەوە هیچ زانیارییەکی ئاشکرانەکردووە.
لە لایەکی دیکەوە، عەقید روکن سعود ئەلعەتوان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوەیت، هۆشداریی داوە و داوای لە خەڵک کرد:
1- بە هیچ شێوەیەک لە پاشماوەی مووشەکەکان و پارچە شکاوەکان یان هەر تەنێکی نامۆ نزیک نەکەونەوە.
2- دەست لە پاشماوەی تەقینەوەکان نەدەن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.
3- لە کاتی بینینی هەر تەنێکی گوماناوی، دەستبەجێ پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکەن.
AM:08:55:03/06/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت