تره‌مپ: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامن
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌ستاون، نادروست و هه‌ڵه‌ن و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا به بێ وه‌ستان به‌رده‌وامه.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسیویه‌تی:
*گفتوگۆكان چوار رۆژ پێش ئێستا، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، دوێنێ و ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوون و هه‌رگیز نه‌وه‌ستاون.
*روون نییه كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دانوستانانه چی ده‌بێت، به‌ڵام جارێكی دیكه داوا له تاران ده‌كه‌م كار بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن بكات.
*كاتی ئه‌وه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بگه‌ینه رێككه‌وتن، ئێوه 47 ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌ن و ناتوانرێت رێگه بدرێت ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت.
لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به راگرتنی دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن و ئیداره‌كه‌ی هێشتا له هه‌وڵی رێككهوتندایه له‌گه‌ڵ ئێران.
PM:09:27:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت