به‌حره‌ین گه‌شتكردن بۆ عێراق و ئێران قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین بڕیاری دا كه گه‌شتكردنی هاوڵاتیییهكانی بۆ عێراق و ئێران تا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی تر قه‌ده‌غه بكات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئاڵۆزی دۆخی ئه‌و دوو وڵاته گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بڕیاردراوه تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر گه‌شتكردنی هاووڵاتیان بۆ عێراق و ئێران قه‌ده‌غه بكرێت".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕیاره بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و ته‌ندروستی هاووڵاتیانی دراوه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه بڕیاره‌كه پێشێل ده‌كه‌ن".
ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه دوای زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی ئاسایشی به‌حره‌ین له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا دێت. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ململانێی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، پێگه‌ی به‌حره‌ین وه‌ك میوانداری فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و به‌له‌می پێنجه‌م جارێكی دیكه بووه‌ته خاڵێكی هه‌ستیار له ناوچه‌ی كه‌نداو.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، مه‌نامه چه‌ندین جار باسی له هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی كۆماری ئیسلامی كردووه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته. فه‌رمانده‌یی هێزی به‌رگریی به‌حره‌ین به پشت به‌ستن به میدیاكانی ناوچه‌كه ڕایگه‌یاند سیسته‌می به‌رگریی ئه‌و وڵاته له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له 28ی مانگی دوو، ده‌یان مووشه‌ك و سه‌دان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی كه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته هه‌ڵدراون، تێكشكاندووه.
PM:04:38:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت