سوپای پاسداران: کەشتییەکی ئەمریکیمان کردە ئامانج
وێستگەنیوز-
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران له زاری سوپای پاسدارانه‌وه ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، به موشه‌كی كروز كه‌شتیی ساریسكای ئه‌مریكی-ئیسرائیلیان
كردۆته ئامانج.
سوپای پاسداران رونیكرده‌وه، "ئامانجگرتنهكه له وه‌ڵامی
هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی له ده‌ریای عومان بووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئیسماعیل باقایی،
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ دوشەممە رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ
واشنتۆن "لە کەشێکی بێمتمانەیی قوڵ و گومان"دا بەڕێوەدەچن، ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی
نێوان هەردولاش بەردەوامن و هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە کاردانەوە بە کردەوەیەکی
نوێی دەستدرێژیکارانەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شوێنەکانی سەر بنکەیەکی ئەمریکایان
لە کوەیت کردە ئامانج، کە سەرچاوەی دەستدرێژیی ئەمریکان.
PM:11:45:01/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت