ترەمپ ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا راگەیاند


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کە توانیویەتی لە رێگەی زنجیرەیەک پەیوەندیی دیپلۆماسییەوە ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە لوبنان بچەسپێنێت. بە وتەی ئەو ئیسرائیل بڕیاری داوە هێزەکانی بۆ ناو بەیروت نەنێرێت و حیزبوڵاش رازی بووە هەموو جۆرە هێرشێک رابگرێت.

دووشەممە 1ـی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی کۆماری ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران ڕایگەیاند: "گفتوگۆکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە خێراییەکی زۆر بەردەوامن.

ترەمپ لە پەیامێکی دیکەی دا ئاشکرای کرد پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "زۆر بەرهەمدار"ی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە. ترەمپ رایگەیاند: "هیچ هێزێکی سەربازی ناچێتە نێو بەیروت، و ئەو هێزانەشی کە لە رێگەدابوون، فەرمانی گەڕانەوەیان پێدراوە و گەڕێندراونەتەوە."

هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵە، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، لە رێگەی چەند "نوێنەرێکی پلە باڵاوە" پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان ئەنجامداوە. بەپێی وتەی ترەمپ، حیزبوڵا رازی بووە بەوەی کە "هەموو جۆرە تەقەکردن و هێرشێک بوەستێنێت."

بەپێی ئەم تێگەیشتنە نوێیەی کە ئیدارەی ترەمپ دەستی خستووە، رێککەوتنەکە بەم شێوەیە دەبێت: "ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر حیزبوڵا، و ئەوانیش هیچ جۆرە هێرشێک ناکەنە سەر ئیسرائیل."


PM:09:19:01/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت