سێنتکۆم: لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هێرشمان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی ئێران
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئایاری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "سەرباری بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، سوپای ئەمریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی رادار و ناوەندی فەرماندەیی درۆن لە دوو دوورگەی ئێرانیدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ کردەوە دوژمنکارانەکانی ئێران کە بریتی بوو لە خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری (MQ-1) لەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکان".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "هێرشەکان لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی رابردوو بە وردی کراون و هیچ سەربازێکی ئەمریکی تێیدا بریندار نەبووە".
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "هێزە ئاسمانییەکانیان بنکەیەکی ئاسمانییان کردووەتە ئامانج کە بۆ هێرشکردنە سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی سیریک بەکارهاتبوو"، سوپای پاسداران شوێنی بنکە ئاسمانییەکەی دیاری نەکردووە.
AM:08:47:01/06/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت