زه‌یدی: عێراق و ئەمریکا هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی به‌هێزبكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له میانی پێشوازیكردن له هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات رایگه‌یاند كه پێویستە عێراق و ئەمریکا هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی به‌هێزبكه‌ن، ده‌شڵێت: "هه‌ردوو وڵات له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی درێژه به كاری هاوبه‌ش بده‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی كرد له جۆشوا هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
*له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی ئاسۆكانی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات و ڕێگاكانی په‌ره‌پێدان و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرد، به‌تایبه‌تی ئابووری و وه‌به‌رهێنان، و ڕۆشنبیری، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی یه‌كتر و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی دۆست بكات.
*سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی بنیاتنه‌ر له نێوان هه‌ردوو وڵات و درێژه‌دان به كاری هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی دوولایه‌نه.
*هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا كرده‌وه بۆ به‌هێزكردنی هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی پرسه دوو قۆڵی و ناوچه‌ییه جیاجیاكان و كاركردن بۆ پێشخستنی دیالۆگ و دیپلۆماسی له چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان و سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
*لای خۆیه‌وه، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری ئه‌مریكا پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی عێراق له پته‌وكردنی هاوبه‌شی دووقۆڵی له بواره جیاجیاكاندا ده‌ربڕی و ستایشی ڕۆڵی سه‌ره‌كی و هه‌وڵه‌كانی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌یی.
PM:08:20:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 60
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت