قالیباف پەیامێکی لەبارەی دانوستانکانیان لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی سێ خاڵی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "ئێمە دەستکەوتەکانمان نەک لە رێگەی دانوستانەوە، بەڵکو لە رێگەی مووشەکەوە بەدەست دەهێنین، بەڵام لە دانوستاندا روونیان دەکەینەوە".
وەک قاڵیباف لە خاڵی دووەم ئاماژەی پێداوە، "متمانەمان بە بەڵێن و گەرەنتی نییە، تەنیا رەفتارەکان پێوەرن، بۆیە بەر لە هەنگاوی لایەنی بەرانبەر ئێمە هیچ هەنگاوێکی پێشوەختە نانێین".
لە خاڵی سێیەمیشدا دەڵێت، "براوەی هەر رێککەوتنێک ئەو کەسەیە کە باشتر خۆی بۆ شەڕ و داهاتوو ئامادە دەکات".
هەروەها چەند رۆژێک پێش ئێستا بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (NBC News)، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، تیمی دانوستانکاری هەردوو وڵات لەسەر مەرجەکانی ئاگربەست گەیشتوونەتە ئەنجام، کە گرنگترین خاڵ تیادا کردنەوەی گەرووی هورمز و ئاسانکاری بۆ جووڵەی کەشتیوانی، دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ ماوەی 60 رۆژ، هەروەها تاوتوێکردنی چارەنووسی پاشکۆی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران.
PM:05:44:29/05/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت