میدیاکانی ئێران: جموجوڵ و تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەراورد بە مانگ و هەفتەکانی رابردوو زیاترە
وێستگەنیوز-
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا رێگە بە تێپەڕبوونی 24 کەشتی بازرگانی دراوە کە بەشێکیان لە رێڕەوی گەرووی هورمزەوە بەرەو کەنداوی عومان و دەریای عەرەب و ئۆقیانووسەکان بەڕێکەوتوون و بەشێکیشیان لەم گەرەوەوە بۆ گەڕانەوەی کەنداو تێپەڕبوون.
وەک ئاماژەی پێدراوە، تێپەڕبوونی ئەو 24 کەشتییە لە رێگەی هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسداران و وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، "ژمارەی ئەو کەشتییە بازرگانیانەی مۆڵەتی تێپەڕبوونیان لە گەرووی هورمز هەیە زۆر لەو ژمارەیە زیاتر کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا تێپەڕیون، بەڵام لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی و پاراستنی ئەمنییەتی کەشتییەکان رۆژانە بە گوێرەی هەماهەنگیی رێگەی تێپەڕبوون بە چەند کەشتییەک دەدرێت".
هەروەها میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەداوە، جموجوڵ و تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەراورد بە مانگ و هەفتەکانی رابردوو جووڵەی زیاتری بەخۆوە بینیوە، بەڵام هێشتا نەگەڕاوەتەوە پێش دەستپێکردنی جەنگی دژ بە ئێران.
PM:04:19:29/05/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت