ئێران: رێکەوتنێک ناکەین بەرژەوەندییەکانمانی تێیدا دەستەبەر نەکرێت
وێستگەنیوز-
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێکەوتنێک
واژۆ ناکات بەرژوەندییەکانی تارانى تێدا پارێزراو نەبێت. وتیشی، بەردەوام پەیامیان
لە لایەن واشنتۆنەوە پێدەگات لەسەر پرسی رێککەوتن.
کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیایی
فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "هەر هەڕەشە و هەنگاوێک دژی وڵاتەکەی لە ماوەی
ئاگربەست بێ وەڵامی هێزە چەکدارەکانیان نابێت".
وتیشی، لەم دۆخەی ئێستا ئەمریکییەکان پێویستیان بە دانوستان
هەیە و بەردەوامیش پەیامیان لە لایەن
واشنتنەوە پێدەگات، بۆیە دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندییە
نیشتمانییەکانیان.
ئەم قسانەى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کاتێکدایە،
کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت دانوستانەکان
لەبەرژەوەندى واشنتن بێت و ئێرانييەکانیشی بە دانوستانکاری باش و فێڵباز ناوبرد.
PM:02:23:29/05/2026
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت