تره‌مپ: هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچارم ناكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران رێكبكه‌وم
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، نیگه‌ران نییه له كاردانه‌وه‌ی سیاسیی ململانێ و شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی وڵاته‌كه‌شی ناچاری ناكه‌ن، رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران‌دا بكات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتی: "سه‌ركرده‌كانی ئێران هه‌ڵه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێیانوابێت هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس له تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ ناچارم ده‌كه‌ن رێككه‌وتن ئه‌نجامبده‌م".
وتیشی: "ئه‌وان (ئێرانییه‌كان) پێیانوابوو كه من سه‌بریان لێده‌كه‌م، وتیان ئێمه ئارام زیاتر ده‌گرین، ئه‌و هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی هه‌یه، من گرنگی به هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس ناده‌م".
بڕیاره له تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس ناوه‌ڕاستی خولی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدرێت، كه تیایدا شرۆڤه‌كاران پێشبینیده‌كه‌ن كه كۆمارییه‌كان ره‌نگه كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌رده‌م دیموكراته‌كان له‌ده‌ست بده‌ن.
PM:12:52:28/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت