ئیداره‌ی تره‌مپ سبه‌ی بۆ ئێران كۆ ده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی له كه‌مپی ده‌یڤد سه‌باره‌ت به ئێران ئه‌نجام بدات.
به وته‌ی به‌رپرسێكی كۆشكی سپی، كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ئێران له قۆناغێكی گرنگ نزیك ده‌بنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه هه‌ڵبژاردنی كه‌مپی ده‌یڤد كه شوێنێكی دووره‌ده‌سته له شاخه‌كانی میریڵه‌ند كه تره‌مپ به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له سه‌رۆكه‌كانی پێشوو، به ده‌گمه‌ن سه‌ردانی ده‌كات، وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستیاری ئه‌و وتووێژانه سه‌یر ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئێران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌ندامانی كابینه‌كه ئاماده ده‌بن. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، پرسه ئابوورییه‌كانیش تاووتوێ ده‌كرێن.
ڕۆژی شه‌ممه دۆناڵد ترامپ ڕایگه‌یاند ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نزیكه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان شكست بهێنن، ئه‌وا هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
كه‌مپی ده‌یڤد له ماوه‌ی ڕابردوودا گۆڕه‌پانی چه‌ندین پێشهاتی دیپلۆماسی گه‌وره‌ی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بووه، له‌وانه ڕێككه‌وتنه‌كانی ئیسرائیل و میسر له ساڵی 1978 له سه‌رده‌می جیمی كارته‌ر و لوتكه‌ی شكستخواردووی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له ساڵی 2000 له سه‌رده‌می بیل كلینتۆن.
ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێت بۆ كه‌مپی ده‌یڤد له خولی دووه‌میدا؛ یه‌كه‌میان ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پێش هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بوو.
PM:11:29:26/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 32
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت